کوردستانی
دۆخی تەندروستیی هەڵەبجە لە مەترسیدایە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەڵەبجە رایدەگەیەنێت زیاد لە 30 نەخۆشی کۆرۆنامان هەیە، ئاماژەی بەوەشکرد کۆگای دەرمانی هەڵەبجە نزیکە لە بەتاڵبوون و خەریکە هیچ دەرمان و پێداویستییەکی پزیشکییان تێدا نامێنێت.
د. جیهاد ئیبراهیم، سەرۆکی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "زیاد لە 30 نەخۆشی کۆرۆنامان هەن کە لە نەخۆشخانەدان و باری تەندروستیی هیچیان جێگیر نییە و هەموویان لەژێر ئۆکسجیندان".
ئاماژەی بەوەشکرد "کۆگای دەرمانی هەڵەبجە نزیکە لە بەتاڵبوون و خەریکە هیچ دەرمان و پێداویستییەکی پزیشکیمان نامێنێت، هەروەها تەنیا جێگەی پێنج تووشبووی کۆرۆنامان ماوە".

د. جیهاد ئیبراهیم باسی لەوەشکرد "لە هەڵەبجە 50%ی پشکنینەکانی دەستنیشانکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەرێنین. ئەگەر رۆژانە 100 پشکنین بکەن، ئەوا 50یان ئەرێنین و دەڵێت، "بەداخەوە نەمانتوانیوە ئەو ژمارە پشکنینە بکەین"، هەروەها وتی "بڕێکی زۆر کەم ئامێر و پێداویستیی پزیشکیمان بۆ تاقیکردنەوەکان هەیە. تاقیگەکە تەنیا توانای 300 پشکنینی ماوە و دوای ئەوە ناتوانێت پشکنین بکات".
وتیشی "یەکێک لە کێشەکانیان ئەوەیە کە نەخۆشەکانیان بۆ وەرگرتنی پلازمای خوێن دەبێت بچنە سلێمانی، هەروەها ئێمە وەک تیمی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا توانامان نەماوە و بەرگە ناگرین. ئەگەر حکومەت بە دەممانەوە نەیەت واز دەهێنین".
س.س