کوردستانی

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان ئاشکرا کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان ئاشکرا کرا
مەودا میدیا-

پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 4/9/2020 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ ئه‌نقه‌ره‌ له‌گه‌ڵ رە‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری توركيا كۆبووه‌وه‌ و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێکرا.
 
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هەردوولا جه‌ختيان له‌ خواستى دوولايه‌نه‌ بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و توركيا، به‌تايبه‌تى فراوانكردن و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى ئالوگۆڕى بازرگانى و هاريكارى و هاوبه‌شيى ئابوورى كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته‌ سه‌ر ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى توركى له‌ كه‌رته‌ جياوازه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا.
 
هه‌ردوولا پوخته‌يه‌كيان له‌باره‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانى خسته‌ڕوو‌‌، له‌مباره‌يه‌شه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆكى توركيا دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌موو جۆره‌ يارمه‌تيدان و هاوكارييه‌كى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌يه‌ و هه‌موو پێداويستييه‌كى ته‌ندروستى و پزيشكى پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
 
له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ گفتوگۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فيدرالى عێراق و دوايين هه‌نگاوه‌كان بۆ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كان و ئاڵۆزييه‌كانى سنوور كرا، هه‌روه‌ها دۆخى گشتيى عێراق و هه‌وڵه‌كانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى داعش خرانه‌ به‌ر باس.
 
دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، هه‌وڵه‌كان بۆ سه‌قامگيريى ناوچه‌كه‌ و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

س.س
Qaiwan
Qaiwan