کوردستانی
شاندی هەرێم لە تورکیاوە دوو منداڵی ونبووی ئێزیدی دەهێنێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شاندنی هەرێمی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ لە تورکیاوە گەڕایەوە هەرێمی کوردستان و شاندەکە لەگەڵ هاتنەوەیدا دوو منداڵی ونبووی ئێزیدی لەگەڵ خۆیاندا گەڕاندەوە هەرێمی کوردستان رادەستی کەسوکاریان کرانەوە.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند "دوو منداڵی ئێزیدی كه له‌كاتی شاڵاوه داگیركارییه‌كه‌ی داعش له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه رفێندرابوون، له‌گه‌ڵ شاندی یاوه‌ری نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له توركیاوه گه‌ڕێندرانه‌وه كوردستان".

ئاماژەی بەوەشکراوە "دواى چه‌ندين ساڵى دابڕان له خێزان و كه‌سوكاريان، ئه‌مڕۆ هه‌ينى 4/9/2020 دوو منداڵى ئێزدى كه خوشك و بران و داعش رفاندبوونى، له‌گه‌ڵ شاندى ياوه‌رى نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له سه‌ره‌دانه‌كه‌ياندا بۆ ئه‌نقه‌ره، گه‌ڕێنرانه‌وه هه‌رێمى كوردستان و له فڕۆكه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى هه‌ولێر راده‌ستى كه‌سوكاريان كراوه‌نه‌وه".
باس لەوەشکراوە "نووسينگه‌ى رزگاركردنى رفێنراوانى ئێزديى سه‌ر به نووسينگه‌ى نێچيرڤان بارزانى، ماوه‌ى زياتر له سێ ساڵه كار له‌سه‌ر كه‌يسى ئه‌م دوو منداڵه ئێزدييه ده‌كات و دواى هه‌وڵێكى زۆر و به هاوكاريى خێرخوازان و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى حكومه‌تى توركيا، توانرا بدۆزرێنه‌وه و دواى ته‌واوكردنى رێكاره ياساييه‌كان، بگه‌ڕێنرێنه‌وه هه‌رێمى كوردستان".
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان و نووسينگه‌ى نێچيرڤان بارزانى، سوپاسى هه‌وڵ و ماندووبوونى هه‌موو ئه‌وانه ده‌كات كه له‌م كه‌يسه‌دا هاوكار بوون، هه‌روه‌ها سوپاسى لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و توركيا ده‌كات، كه يارمه‌تيده‌ر بوون له راييكردنى مامه‌ڵه فه‌رمييه‌كان و زوو به‌ڕێكردنى رێكاره‌كان، به شێوه‌يه‌ك كه ئه‌مڕۆ توانرا بگه‌ڕێنرێنه‌وه هه‌رێمى كوردستان".
س.س
س.س