کوردستانی

بەمشەوە داعش هێرشی کردە سەر دانیشتووانی گوندێک

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەمشەوە داعش هێرشی کردە سەر دانیشتووانی گوندێک
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

کەمێک پێش ئێستا چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش هێرشیان کردە سەر بازگەیەکی هاوڵاتییانی مەدەنی لە گوندی قەڵای سەر بە ناحیەی کوڵەجۆ بەو هۆیەوە هاوڵاتییەکی مەدەنی بریندار بوو.

بەپێی ئەو زانیاریانەی مەودا میدیا لە سەرچاوەیەکی تایبەتەوە وەریگرتووە "کەمێک پێش ئێستا چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش هێرشیان کردە سەر بازگەیەکی هاوڵاتییانی مەدەنی لە گوندی قەڵای سەر بە ناحیەی کوڵەجۆ بەو هۆیەوە کەسێک بریندار بوو".

ئەو سەرچاوەیە وتی "ئەو کەسەی بریندارە ناوی (محەمەد عەباس حەسەن) لە ئێستادا رەوانەی نەخۆشخانە کراوە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر".

جێگای ئاماژەیە، ئەو بازگەیەی چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتەسەر لەلایەن دانیشتووانی گوندی قەڵاوە دروستکراوە بەمەبەستی پاراستنی گیانی دانیشتووانی گوندەکە لە چەکدارانی داعش.

س.س
Qaiwan
Qaiwan