ئابووری

نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی دوای ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوودا نرخی گەیشتە 46 دۆلار بۆ بەرمیلێك.

 ئەمڕۆ شەممە (5ی ئەیلول 2020) نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەكانی جیهان بە (42) دۆلار و (34) سەنت مامەڵەی پێوەكرا، هەروەها نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمەریكی بە (39) دۆلار و (50) سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

دوێنێ نرخی نەوتی برێنت دابەزی بۆ  44 دۆلار و 43 سەنت, ئەمەش لەكاتێكدایە لە چەند رۆژی پێشوودا نرخەكەی گەیشتە 46 دۆلار، هەروەها، نرخی نەوتی خاوی ئەمەریكی  دابەزی بۆ  41 دۆلار و 50 سەنت, ئەمیش بەهەمان شێوەی نەوتی برێنت دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

Qaiwan
Qaiwan