عیراقی

وەزیری دارایی عیراق سەردانی ئێران دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


 وەزیری دارایی عیراق سەردانی ئێران دەكات
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

بەپێی هەواڵێكی میدیاكانی ئێران، ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە بەغدا رایگەیاندووە بەمزووانە عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی وەزیری دارایی عیراق سەردانی تاران دەكات.

ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لەبەغدا دوێنێ چاویكەوتووە بە عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی وەزیری دارایی عیراق، بەپێی میدیاكانی ئێرانیش لە كۆبوونەوەیاندا گفتوگۆ لەبارەی ئەنجامی سەردانی شاندی عیراق بۆ ئێران كردووە لەماوەی رابردوودا و ئەو رێككەوتنانەی بەهۆی ئەو سەردانەوە ئەنجامدراون.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی ئێران، مەسجدی و عەلاوی جەختیانكردووەتەوە كە دەبێت ئەو رێككەوتنانەی لەئەنجامی سەردانی شاندەكەی عیراق بۆ ئێران ئەنجامدراون بەزوویی جێبەجێ بكرێن، بەتایبەتیش هەماهەنگی گومركی نێوان بەغدا و تاران و لابردنی باجی زیادە لەنێوان هەردوو وڵات.

مەسجدی لە كۆبوونەوەكەدا بە عەلاوی وتووە وڵاتەكەی ئامادەیە ئەو گەنم و جۆیەی لە عیراق زیاد دەبێت بیكڕێت، لەكۆتایی دیدارەكەشدا مەسجدی بانگهێشتێكی فەرهاد دوج پەسەندی وەزیری دارایی و ئابووری ئێرانی داوەتە عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی وەزیری دارایی عیراق بۆ سەردانی ئێران، عەلاویش ئامادەیی خۆی دەربڕیوە لەزووترین كاتدا سەردانی ئەو وڵاتە بكات.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان