کوردستانی

سبەینێ شاندێكی هەرێم دەچێتەوە بەغدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ شاندێكی هەرێم دەچێتەوە بەغدا
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

سبەینێ شاندێكی دانوستانكاری هەرێم دەچێتە بەغدا، بەڵام تائێستا ئاشكرانەبووە ئەندامانی شاندەكە دەگۆڕدرێن یاخود هەر ئەندامانی پێشووی شاندی دانوستانكارن لەگەڵ بەغدا.

 سەرچاوەیەك لە شاندی دانوستانكاری هەرێمی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بۆ درێژەدان بە گفتوگۆكانی نێوانیان و لەپێناو گەیشتن بە رێكەوتنی كۆتایی لەگەڵ بەغدا، سبەینێ شاندێكی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات".

پێشتریش سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بەمەودای وت "لەم هەفتەیەدا شاندی حكومەت دەچێتەوە بەغدا تا رێككەوتنی گشتگیر لەگەڵ بەغدا ئەنجام بدرێت".

سەردانی شاندەكەی هەرێم لەكاتێكدایە، لە میانی سەردانەكەی بۆ ئەمەریكا مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق داوایكرد "بەزوترین كات شاندی هەرێم سەردانی بەغدا بكاتەوە، بۆ درێژەدان بە گفتوگۆكان و گەیشتن بە رێككەوتنی كۆتایی لەگەڵ هەرێمی كوردستان".


Qaiwan
Qaiwan