عیراقی

قوباد تاڵەبانی سەرۆكایەتی شاندی هەرێم دەكات بۆ بەغدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


قوباد تاڵەبانی سەرۆكایەتی شاندی هەرێم دەكات بۆ بەغدا
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

وتەبێژی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایدەكات ئەندامانی شاندی سبەینێ كە دەچنەوە بەغدا هەر هەمان ئەندامەكانی شاندی پێشووە، بریكاری وەزارەتی پلاندانانیش رایدەگەیەنێت شاندی تەكنینی و هونەری هەرێم هێشتا لەبەغدان.

سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە لێدوانێكدا بە مەودا میدیای وت " بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی شاندێكی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات بۆ تەواوكردنی گفتوگۆكان لەبارەی شایستە داراییەكان و جێگیركردنیان لە پرۆژەیاسای بودجەی 2021 كە وەزارەتی دارایی حكومەتی عیراق لە سەروبەندی ئامادەكردنیدان".

وتیشی "شاندەكە هەر هەمان شاندی پێشووە و هیچ گۆڕانكارییەك لە پێكهاتەكەیدا نەكراوە".

هەر سەبارەت بەو پرسە، زاگرۆس فەتاح، ئەندامی شاندی تەكنیكی و هونەری هەرێم كە ئێستا لەبەغدان، بە مەودا میدیای وت "شاندی تەكنیكی هەرێم كە بریتیە لەنوێنەرانی وەزارەتی دارایی و پلاندانانی هەرێم تائێستا لەبەغداین و هێشتا گفتوگۆكان لەبارەی بودجەی 2021 ی عیراق بەردەوامە بۆ چەسپاندنی پشكی كورد لەو بودجەیە".

وتیشی "بەشداری ئامادەكردنی تەواوی پرۆژەی بودجەی سێ ساڵی داهاتووی عیراق دەكەین".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان