عیراقی
هەڵمەتێك بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەكی بێ مۆڵەت دەستیپێكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
هێزە ئەمنییەكانی عیراق، هەڵمەتێكیان بە مەبەستی دەستبەسەرداگرتنی چەكی بێ مۆڵەت و دەستگیركردنی كەسانی داواكراو لە دوو ناوچەی بەغدا دەست پێكردووە، هاوكات هەمان پرۆسە لە شاری بەسرەش بەڕێوەدەچێت.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەر بە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند "بەم دواییانە بەشێوەیەكی مەترسیدار چەكی بێ مۆڵەت لە ناكۆكی و ململانێی خێڵەكیدا لە ناوچەكانی حوسەینییە و مەعامل رۆژهەڵاتی بەغدا بەكارهێنراون بێ ئەوەی رێز یاسا و مافەكانی مرۆڤ بگیردرێت".
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە "لە پێناو سەپاندنی یاسا و پتەوتركردنی پاراستنی رەوشی ئەمنیی، هێزە ئەمنییەكانی عیراق لەسەر فەرمانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، زنجیرەیەك هەڵمەتییان لە ناوچەكانی حوسەینییە و مەعامل بە ئامانجی دەست بەسەرداگرتنی چەكی بێ مۆڵەت و دەستگیركردنی كەسانی داواكراو دەستیپێكردووە".
بەپێی راگەیەندراوەكەش "لەم هەڵمەتانەدا هێزەكانی دژەتیرۆر، فیرقەی نۆی زرێپۆش و هێزەكانی ناوخۆ بەشدارن".
هاوكات، شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەر بە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق ئەوەشیان خستووەتەڕوو " هێزە ئەمنییەكان، هەڵمەتێكی پشكنینی فراوانیان لە سنووری پارێزگای بەسرە دەستپێكردووە".
بەپێی راگەیەندراوەكە "هێزەكانی سوپا لەگەڵ هێزەكانی پاسەوانی سنوور و پۆلیسی فریاكەوتنی بەسرە بەشداری لە هەڵمەتەكەدا دەكەن".