جیهانی

دوای ئەوەی یۆنان گفتوگۆی لەگەڵ رەتكردەوە، توركیا مانۆڕی سەربازی دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوای ئەوەی یۆنان گفتوگۆی لەگەڵ رەتكردەوە، توركیا مانۆڕی سەربازی دەكات
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

وەزارەتی بەرگری توركیا رایگەیاند بە هاوبەشی لەگەڵ كۆماری باكوری قوبرسی توركی مانۆڕی سەربازی هاوبەش ئەنجام دەدەن، ئەویش لەكاتێكدایە یۆنان دەستپێشخەری ناتۆی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ توركیا رەتكردەوە.

وەزارەتی بەرگری توركیا لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند"مانۆڕەكە ناوی لێنراوە زریانی دەریای ناوەڕاست، لە شەش تا 10 ی ئەم مانگە لە باكوری قوبرس بەڕێوەدەچێت".

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسە روسیەكانیش، لە مانۆڕەكەدا كە ساڵانە بەڕێوەدەچێت، هێزە ئاسمانیی و وشكانی و ئاوییەكانی توركیا و هێزەكانی قوبرسی باكور بەشداری دەكەن كە ئەو وڵاتە تەنها توركیا دانی پێداناوە.

ئەو مانۆڕەی توركیا و قوبرسی توركی لەكاتێكدایە، توركیا و یۆنان لەسەر رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست گرژییەكانی نێوانیان رووی لە زیادبوون كردووە. 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان