راپۆرت

لەكاتی كوژرانیدا فیلمی سێكسی لە كۆمپیوتەرەكەی بن لادن دا دۆزراوەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەكاتی كوژرانیدا فیلمی سێكسی لە كۆمپیوتەرەكەی بن لادن دا دۆزراوەتەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

میدیاكانی ئەمەریكا بڵاویانكردەوە، لەكاتی كوژرانی ئوسامە بن لادن سەرۆكی رێكخراوی ئەلقاعیدە هاردێك لە كۆمپیوتەرەكەی ناوبراودا دۆزراوەتەوە كە دواتر ئاشكرابووە فیلمی سێكسی تێدابووە.

سەربازەكان تووشی شۆك بوون
میدیا ئەمەریكیەكان باس لەوەشدەكەن، لەكاتی پشكنینی ماڵەكەی بن لادن دوای ئەوەی لە هەڵمەتێكی سوپای ئەمەریكادا كوژرا، سەربازەكان تووشی شۆك بوون كاتێك بینیویانە لە هاردی كۆمپیوتەرەكەیدا فیلمی سێكسی و وێنەی رووتی ژنانی تێدا بووە، بەڵام شارەزایانی هەواڵگری ئەمەریكی وای بۆ دەچن كە ئەو فیلم و وێنانە وەك نامەی نهێنی بەكارهێندراوە لەنێوان ئەندامانی رێكخراوی ئەلقاعیدەدا.

بڕیارە كەناڵی ناشیۆناڵ جیۆگرافی 10 ی ئەم مانگە دیكیۆمێنتارییەك لەبارەی ژیانی ئوسامە بن لادن بڵاوبكاتەوە
بڕیارە كەناڵی ناشیۆناڵ جیۆگرافی ئەمەریكی، 10 ی ئەم مانگە دیكیۆمێنتارییەك لەبارەی ژیانی ئوسامە بن لادن بڵاوبكاتەوە و ناونیشانی فیلمەكەش "هاردەكەی بن لادن" ە  باس لە فیلمە سێكسی و وێنە رووتەكانیش دەكات كە لە هاردی كۆمپیوتەرەكەی بن لادندا هەبووە تا ئەو كاتەی لە ساڵی 2011 لە پاكستان لەلایەن هێزێكی تایبەتی ئەمەریكیەوە كوژرا.

فیلمەكە لەلایەن رۆژنامەنوسێكی تۆڕی سی ئێن ئێنی ئەمەریكییەوە بۆ  ناشیۆناڵ جیۆگرافی بەرهەم هێنراوە
هەر لەوبارەیەوە پێگەی دەیلی بێستی ئەمەریكی ئاشكرایكردووە "فیلمەكە لەلایەن رۆژنامەنوسێكی تۆڕی سی ئێن ئێنی ئەمەریكییەوە بۆ  ناشیۆناڵ جیۆگرافی بەرهەم هێنراوە".

فیلمە دیكیۆمێنتارییەكە رۆچووەتە ناو ئەو بەڵگەنامانەی هێزی "ناڤی سێڵز" ی تایبەتی ئەمەریكی كە بن لادنیان  لە 2 ی مانگی پێنجی 2011 كوشت دەستیان كەوتووە".

بن لادن كەسێك بووە نهێنی زۆر بەلاوە گرنگ بووە
ئەو پێگەیە باس لەوەشدەكات"بن لادن كەسێك بووە نهێنی زۆر بەلاوە گرنگ بووە، بەڵام ئاشكرابوونی ئەو هەواڵە دەبێتە ئیحراجییەك بۆ ئەو كەسانەی لایەنگرین، چونكە دووڕوویی كەسایەتی ئاشكرا و ناخە نهێنییەكەی دەخاتەڕوو".

ئەو پێگەیە رایگەیاندووە"فیلمی سێكسی لەلای ئوسامە بن لادن نوێ نییە، پێشتریش ئاژانسی رۆیتەرز لەوبارەیەوە راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە و باسی لەوەكردووە كە فیلمی سێكسی لە كۆمپیوتەرەكەیدا هەبووە".

فیلمە دیكیۆمێنتارییەكە لەلایەن پیتەر بێرگن بەرهەمهێندراوە، كە یەكەم رۆژنامەنووسە لەساڵی 1997 توانی چاوی بە ئوسامە بن لادن بكەوێت، لەئێستادا شیكەرەوەی ئاسایشی نەتەوەیی تۆڕی سی ئێن ئێنی ئەمەریكییە.

لە فیلمە دۆكیۆمێنتاریەكەدا زانیاری زۆر لەبارەی "شێتییە نامۆكەی" ئوسامە بن لادن دەخرێتەڕوو
بەوتەی ناوبراو لە فیلمە دۆكیۆمێنتاریەكەدا زانیاری زۆر لەبارەی "شێتییە نامۆكەی" ئوسامە بن لادن دەخرێتەڕوو، هەرچەندە روون نیە كە ئایا سەیری ئەو فیلمانەی كردووە یاخود نا، بەڵام ئەوە حاشاهەڵنەگرە كە فیلم و وێنەی زۆری سێكسی لە كۆمپیوتەرەكەیدا هەبووە. 

 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان