عیراقی

دوو چەکداری داعش دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو چەکداری داعش دەستگیرکران
مەودا میدیا-

وەزارەتی ناوخۆی عیراق دەستگیرکردنی دوو چەکداری رێکخراوی تیرۆرستی داعشی راگەیاند  لە باشوری رۆژئاوای شاری كەركوک، کە هەوڵیانداوە چەکدارێک بگوازنەوە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند "هێزەكانیان لە بۆسەیەكدا لە نزیک زێی بچوک لە باشوری رۆژئاوای شاری كەركوک، دوو چەکداری داعشیان دەستگیركردووە، هەروەها دوو چەکدارەکە لەو كاتەی دەستگیركراون هەوڵیانداوە بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیک ئاپ چەکدارێک لە ناوچەكەدا بگوازنەوە، بەڵام چەکدارەکە هەڵاتووە و دەستگیرنەكراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە "لە میانی پشكنینی ئۆتۆمبێلەكەدا، چەكێكی كڵاشینكۆف لەگەڵ ژمارەیەک كەلوپەل كە بۆ شاردنەوەی چەکداران لە هێزە ئەمنییەكان بەكارهێنراوە دۆزراونەتەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان