دۆزی ژن
زانیاری ورد لەبارەی كوژرانی دوو كچەكەی چەمچەماڵ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -سەركۆ جەمال
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایدەكات، لێكۆڵینەوە لەسەر كوشتنی دوو كچەكەی چەمچەماڵ كە گومان دەكرێت لەلایەن باوكیانەوە كوژرابن بەردەوامە و هەموو گومانەكان بۆ ئەوە دەچن كە باوكیان ئەو كارەی ئەنجامدابێت، باس لەوەشدەكات هەر لەگەڵ كردنی كارەكەدا باوكی ئەو دوو كچە ماڵی بەجێهێشتووە، بەپێی زانیاریەكانیش ئەو دوو خوشكە بۆ ماوەیەك لە سلێمانی لە شەڵتەرێكی داڵدەدانی ژناندا بوون.
جێی ئاماژەیە تەرمی دوو كچ چەمچەماڵ كە خوشكن لە دوو چاڵی 50 سانتیمەتریدا لە نزیك گۆڕستانێك دۆزرانەوە، دوای دۆزرانەوەی ئەو دوو تەرمەش پۆلیس دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە و ئێستا تەرمەكان لە پزیشكی دادی سلێمانی توێكارییان بۆ دەكرێت.
سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە بە مەودا میدیای وت "دوای ئەوەی ماوەی چەند رۆژێك هیچ دەنگیان نەبووە و وەڵامی مۆبایلیشیان نەداوەتەوە، كەسوكاری ئەو دوو كچەی ئەمڕۆ تەرمەكانیان دۆزرایەوە پەیوەندییان بە دەزگا ئەمنییەكانەوە كردووە، بەڵام كە چوونەتە ماڵەكە هیچ كەسێكی لێ نەبووە، بۆیە كەوتوونەتە سۆراغكردنیان، هەموو گومانەكانیش بۆ ئەوە دەچن كە باوكیان ئەو كارەی ئەنجامدابێت، رەنگە بەهۆی شڵەژانیەوە خۆی حەشار دابێت و هەر لەو سنوورە بێت بۆیە پێدەچێت خۆی رادەست بكات".
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو "(ف. ح) باوكی دوو كچەكەیە و خەڵكی چەمچەماڵە، دوای ئەوەی ماوەیەك لەمەوبەر لە دایكیان جیابووەتەوە، هەردوو كچەكەی لەلای خۆی هێشتووەتەوە و لە خانوویەكی كرێدا لە ناحیەی شۆڕش نیشتەجێبوون، بەڵام بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ئێمە كەوتوون، ئەو دوو كچە بەهۆی ئەوەی باوكیان مامەڵەیەكی خراپی لەگەڵ كردوون و خراپ بووە لەگەڵیان، لە نووسینگەی چەمچەماڵی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان سكاڵایان لەدژی باوكیان تۆمار كردووە".
سەركەوت ئەحمەد باس لەوەشدەكات " (ل. ف. ح)، تەمەنی 20 ساڵە و (هـ. ل. ع)، تەمەنی 17 ساڵە، سەرەتا زانیاری هەبوو كە تەرمی كچەكان لە چەمی حاجی ئیبراهیم لە ناوچەی شوان لە سنووری قەزای چەمچەماڵ شاردراونەتەوە، بەڵام هێزە ئەمنییەكان دوای گەڕانێكی زۆر هیچ شوێنەوارێكی تەرمەكانیان لەو شوێنە نەدۆزییەوە،بەڵام ئەمڕۆ چوارشەممە زانیاریی دیكە لەبارەی دوو كچەكە بە پۆلیس گەیشت".
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا "دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش و تیمەكانی بەڵگەی تاوان چوونە گوندی برایم ئاغا و تەرمی دوو كچەكەیان لە نزیك گۆڕستانی گوندەكە دۆزیەوە كە بە جلوبەرگی خۆیانەوە خرابوونە نێو دوو چاڵی 50 سانتیمەترییەوە، لەكاتی دۆزینەوەی تەرمەكانیش شوێنەواری فیشەك بە جەستەی دوو كچەكەوە دیار بووە، بۆیە تەرمەكانیان رەوانەی پزیشكی دادوەری كراوە بۆ ئەوەی چۆنیەتی كوژرانیان روون ببێتەوە و تەرمەكانیش وا دەردەكەوێت كە ماوەیەكی زۆربێت كوژرابێتن".
وەك وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی باسیدەكات "بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە فەرمانی دەستگیركردن بۆ (ف. ح)ی باوكی دوو كچەكە دەرچووە، كە هەر دوای تاوانەكە ژمارەی تەلەفۆنەكەی داخراوە و بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتووە، تائێستا هیچ كەسێك لە بنەماڵەی دوو كچەكە سكاڵای تۆمار نەكردووە، بەڵام داواكاریی گشتیی خۆی دۆسیەی بۆ رووداوەكە كردووەتەوە".
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە پۆلیسی سلێمانییەوە دەست مەودا میدیا كەوتوون "لە مانگی حەوتی ئەمساڵ ئەم دوو خوشكە لە نووسینگەی چەمچەماڵی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژ بە ژنان سكاڵایان لە دژی باوكیان تۆمار كردووە، چونكە وەكو خۆیان وتوویانە كە مامەڵەی خراپ بووە لەگەڵیان و نایانەوێت بگەڕێنەوە ماڵەوە، بۆیە لە رۆژی 17/7/2020 گواستراونەتەوە بۆ شەڵتەرێك لە سلێمانی".
هەر بەپێی زانیاریەكان " ئەو دوو خوشكە دوای كەمتر لە مانگێك مانەوە لە شەڵتەرەكەو لە رۆژی 11/8/2020 لەسەر داوای خۆیان و بەڵێننامەی باوكیان، بە بڕیاری دادوەر لە شەڵتەر هاتوونەتەر دەرەوە و گەڕاونەتەوە بۆ لای باوكیان".