کوردستانی

مستەفا كازمی گەیشتە باشماخ

مەودا میدیا - سلێمانی |


 مستەفا كازمی گەیشتە باشماخ
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، لەدرێژەی سەردانەكەیدا بۆ هەرێم دوای ئەوەی ئەمڕۆ سەردانی سلێمانی و پاشان هەڵەبجەی كرد، كەمێك لەمەوبەر گەیشتە دەروازی سنووری باشماخ لە سنووری قەزای پێنجوێن.

سەرۆك وەزیرانی عیراق لەكاتی سەردانكردنی مۆنیۆمێنتی شەهیدان لە هەڵەبجە تاجەگوڵینەی لەسەر پەیكەری عومەری خاوەر دانا و رایگەیاند، داواكاریی بەپارێزگاكردنی هەڵەبجەی بەدەستگەیشتووە، باسی لەوەشكرد لیژنەیەك پێكدەهێنن بۆ لێكۆڵینەوە لەو داواكارییە.

لەمیانی سەردانەكەیدا مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق، قسەی بۆ رۆژنامەنوسان كرد و  وتی "كۆمەڵكوژیی هەڵەبجە ژانێكە بۆ مرۆڤایەتی و خەڵكی عیراق، ئێستاش كاتی ئەوەیە ئەو ژانە بكرێتە بكرێتە دەرفەتێكی هیوا بۆ خەڵكی شارەكە".

دوای ئەوەی گەیشتە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق كۆتایی بە سەردانەكەی بۆ هەرێمی كوردستان دەهێنێت و دەگەڕێتەوە بۆ بەغدا.
Qaiwan
Qaiwan