کوردستانی
ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی مستەفا كازمی و لایەنەكان لە سلێمانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
مستەفا كازمی، رایدەگەیەنێت عیراق لەبەردەم دەرفەتێكی مێژوییدایە، دەشڵێت دوایین ئامادەكاریەكان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت لەعیراق پرسێكی گرنگی گفتوگۆكانمان بووە لەگەڵ لایەنە سیاسیەكانی هەرێم لە سلێمانی.
نوسینگەی راگەیاندنی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا ئەوە دەخاتەڕوو " لەسەردانەكەی ئەمڕۆی مستەفا كازمی بۆ شاری سلێمانی، لەگەڵ سەرۆك كۆماری عیراق و سەركردەی بەشێك لە لایەنە سیاسیەكانی هەرێم كۆبونەتەوە و پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عیراق و چەند پرسێكی دیكە گفتوگۆیان لەبارەوە كراوە".
بەپێی راگەیەنراوەكە "كازمی لە كۆبونەوەكەدا جەختیكردوەتەوە لەوەی، قۆناغی ئێستای عیراق پێویستی بە كۆدەنگی و بونیادنان هەیە، ئاماژەی بەوەشكردوە پێویستە لە هەڵەكانەوە فێرببین بۆ هەنگاونان بەرەو عیراقی نوێی دوای دیكتاتۆریەت".
هەر بەپێی راگەیەندراوەكە كازمی راشیگەیاندووە " عیراق لەبەردەم دەرفەتێكی مێژووییدایە كە سەرجەم ئاستەنگەكانی رابردوو تێپەڕێنێت و كار بۆ بونیادنانی خزمەتێكی باشتر بكات".