عیراقی
خۆپیشاندەران لە بەسرە هێرش دەكەنە سەر كۆمپانیایەكی توركی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
ژمارەیەك خۆپیشاندەر لەناوچەیەكی پارێزگای بەسرە لە عیراق، بەهۆی شكستهێنانی لە پڕۆژەكانیدا كۆمپانیایەكی توركییان داخست، داواش دەكەن پرۆژەی ئاوەڕۆی شارۆچكەكەیان بدرێتە كۆمپانیایەكی دیكە.
میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە "لە شارۆچكەی قورنە، لەباكوری پارێزگای بەسرە، ژمارەیەكی زۆر لە خۆپیشاندەران گردبونەتەوە و بنكەی كۆمپانیای تێفرۆم-ی توركییان داخستووە".
ئەو كۆمپانیا توركییە، جێبەجێكاری پرۆژەیەكی تایبەت بە ئاوەڕۆیە لە شارۆچكەی قورنە، خۆپیشاندەرانیش داوایانكردووە ئەو كۆمپانیایانە دوربخرێتەوە، چونكە بەوتەی ئەوان" شكستخواردوون لە جێبەجێكردنی پرۆژەكاندا و پرۆژەكان بدرێنە كۆمپانیا دڵسۆز و راستگۆكان".
بەهۆی ئەو خۆپیشاندانەشەوە بۆ داخستنی كۆمپانیاكە، ئاڵۆزیی لەنێوان خۆپیشاندەران و كارمەندانی كۆمپانیاكەدا دروستبووە.