عیراقی
چوار ئەمیری داعش لە سامەڕا كوژران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-سەركۆ جەمال
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عیراق كوژرانی چوار ئەمیری داعشی لە بۆسەیەكدا لە پارێزگای سامەڕا راگەیاند، كە دوانیان پشتێنی بۆمبرێژكراویان لەخۆیان بەستووە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنيی سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق، رایگەیاند "هێزێكی هاوبەش لە لیوای تایبەتی ئۆپەراسیۆنەكانی سامەرا و چەكدارانی حەشدی شەعبی توانیویانە دوێنێ (هەینی، 11-9-2020) لە بۆسەیەكدا چوار لە گرنگترین بەرپرسی رێكخراوی داعش لە ناوچەی فەرحاتییەی باشووری سامەرا بكوژن".
شانەی راگەیاندنی جەنگی ئەوەشی خستووەتەڕوو " دوو لەكوژراوەكان پشتێنی بۆمبڕێژكراویان بەستبوو"، بەڵام هیچ زانیارییەكی لەبارەی ناسنامە و كاریان لە رێكخراوی داعش ئاشكرا نەكردووە.
سوپا و هێزەكانی دژەتیرۆری عیراق دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێكی فراوان كردووە لە پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عیراق بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەكی بێ مۆڵەت و دەستگیركردنی ئەوانەی لەیاسا دەرچوون.