کوردستانی

توركیا كوژرانی سێ سەربازی لە وان راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


توركیا كوژرانی سێ سەربازی لە وان راگەیاند
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

وەزارەتی ناوخۆی توركیا كوژرانی سێ سەرباز و برینداربوونی سەربازێكی وڵاتەكەی لە شەڕ و پێكدادانێكدا لەگەڵ گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە پارێزگای وانی باكووری كوردستان راگەیاند.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی ناوخۆی توركیا، "رۆژی هەینی 11ی ئەیلوولی 2020 لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی یەڵدرم -10 كە لە سنووری پارێزگای وان بەڕێوەدەچێت، لە ناوچە شاخاوییەكانی شارۆچكەی شاخ شەڕ لەنێوان هێزە ئەمنییەكانی توركیا و گەریلاكانی پەكەكە روویداوە، لە شەڕەكەدا وەك سوپای توركیا ئاماژەی پێداوە فەرماندەیەكی جەندرمە و دوو سەرباز لە هێزەكانی جەندرمە كوژراون و موقەدەمێك بریندار بووە".

هەرلە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی ناوخۆی توركیا ئاماژە بەوەدراوە، لە شەڕەكەدا سێ گەریلا شەهیدبوون،  بەڵام پەكەكە رەتیدەكاتەوە و دەڵێت ژمارەی كوژراوانی سوپای توركیا زۆتربوون، هەرچەندە لەبارەی شەهید بوونی سێ گەریلا ناوەندی راگەیاندی هێزەكانی پاراستنی گەل- هەپەگە كە باڵی سەربازیی پەكەكەیە تاوەكو ئێستا هیچ روونكردنەوەیەكی بڵاونەكردووەتەوە.

Qaiwan
Qaiwan