عیراقی

هێڵی شەمەندەفەر لەعیراق دەكەوێتەوەكار

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێڵی شەمەندەفەر لەعیراق دەكەوێتەوەكار
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

وەزارەتی گواستنەوەی عیراق رایگەیاند، دوای ئەوەی ماوەیەكی زۆر بەهۆی كۆرۆناوە راگیرا، رێگای شەمەندەفەر لە خوارووی عیراق دەكرێتەوە و یەكەم گەشتیش لە نێوان بەغدا و بەسرە دەبێت.

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی گواستنەوەی عیراق رایگەیاند "یەكەم گەشتی شەمەندەفەری نێوان بەغدا و بەسرە دەستپێدەكاتەوە و بەیانیان گەشتەكە لە بەغداوە بۆ حلە و دیوانیە و سەماوە و ناسرییە و بەسرە دەبێت و ئێوارانیش پێچەوانە دەبێتەوە".

هەر لەوبارەیەوە تالب حسێن، بەڕێوەبەری گشتی هێڵی ئاسنینی عیراق لە راگەیاندراوێكدا ئەوەی خستووەتەڕوو "پێویستە باشترین خزمەتگوزاری پێشكەشی گەشتیاران بكرێت و هەموو پێداویستیە تەندروستیەكان و رێكارە خۆپارێزییەكان بۆ هەموو شەمەندەفەرەكان ئامادەبكرێن".

هەرچەندە لە دوای ساڵی 2003 وە هێڵی شەمەندەفەر بە تەواوی لە عیراق لەكاركەوت، بەڵام لە ساڵی 2011 دەست بە نۆژەنكردنەوەی هێڵەكان كرا و لەوكاتەشەوە، جاروبار بەهۆی هێرشەكانی داعش و لەم دواییەشدا بەهۆی كۆرۆناوە راگیراون.


Qaiwan
Qaiwan