کوردستانی

دواین زانیاری لەسەر دۆسیەی ئەو دوو كچەی لە چەمچەماڵ كوژران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دواین زانیاری لەسەر دۆسیەی ئەو دوو كچەی لە چەمچەماڵ كوژران
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

دوای ئەوەی هەواڵی ئەوە بڵاوبوویەوە كە كچێكی دیكەی ئەو پیاوەی كە دوو كچەكەی خۆی لە چەمچەماڵ كوشت دیار نەماوە، پۆلیسی سلێمانی رەتیدەكاتەوە كە هیچ هەواڵێكی لەوشێوەیەیان پێگەیشتبێت.

سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە مەودا میدیای وت"تائێستا هیچ زانیارییەك نییە لەوبارەیەوە كە كچێكی دیكەی ئەو پیاوەی چەمچەماڵ كە دوو كچەكەی خۆی كوشت دیار نەمابێت".

وتیشی "لێكۆڵینەوە بەردەوامە بۆ ئەوەی بزانرێت ئەو پیاوە بەرەو باشووری عیراق هەڵاتووە یاخود چووەتە كەركوك یاخود هەر لە كوردستاندایە، بۆیە بەدواداچوون بەردەوامە و تائێستا دەستگیرنەكراوە".

چەند رۆژێك لەمەوبەر هەواڵی ئەوە بڵاوبوویەوە كە باوكێك لە چەمچەماڵ دوو كچی خۆی كوشتووە و لە گۆڕستانێك هەردووكیانی پێكەوە ناشتووە، دواتریش بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتووە، رووداوەكەش كاردانەوەی جیاوازی بەدوای خۆیدا هێنا.

Qaiwan
Qaiwan