کوردستانی
شارەوانی سلێمانی لەبارەی گۆڕستان نوێیەكەی سلێمانی داوایەكی لە وەزارەت هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی رایدەگەیەنێت دوای ئەوەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان، گرێبەستی گۆڕستانی نوێی سلێمانی هەڵوەشاندووەتەوە، داوایان كردووە جێگرەوەیان هەبێت و بودجە دابین بكەن بۆ شارەوانی سلێمانی تا خۆی ئەو كارە بكات.
زەردەشت رەفیق، وتەبێژی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی، لە لێدوانێكدا بە مەودا میدیای وت "وەزارەتی شارەوانی پێی باشە گرێبەستەكە لەگەڵ ئەو كۆمپانیایەی سەرپەرشتی گۆڕستانی نوێی سلێمانی دەكات هەڵوەشێتەوە، ئێمەش وەكو شارەوانی سلێمانی ئێمەش هەمان بۆچوونمان هەیە بەڵام بەو مەرجەی كە ئەو گرێبەستە هەڵوەشایەوە دەبێت دەرخستە و بودجەیەك ئامادە بكەیت بۆ ئەو گۆڕستانە كە نزیكەی 138 دۆنمە".
وتیشی "ئەگەر وەزارەتی شارەوانی گرێبەستەكە هەڵبوەشێنێتەوە و هیچ جێگرەوەیەكیشی نەبێت ئەوكات ئەو گۆڕستانە نوێیە وەك گۆڕستانەكانی دیكەی لێدێت، ئێمە بۆیە دامان بەو كۆمپانیایە ویستمان گۆڕستانێكی رێك و پێك لە سلێمانی هەبێت كە بە ئاسانی مردووی تێدا بنێژرێت و هیچ ئاستەنگێك دروست نەبێت بۆ خەڵك كە سەردانی گۆرستانەكە دەكات".
وتەبێژی شارەوانی سلێمانی دەشڵێت "ئەم گۆڕستانە بەشێوەیەكی رێك و پێك مردووی تێدا دەنێژرێت، چونكە یەكێك لە مەرجەكان ئەوەیە ئەو كۆمپانیایە دوو مەتر بی ئاڕ تۆنی گۆڕەكان دەكات، هەروەها نێوان گۆڕەكانیش زۆرە".
وەك زەردەشت رەفیق، باسی دەكات "شارەوانی سلێمانی خوازیارە جێگرەوەی ئەو گرێبەستە هەبێت ئەگەر وەزارەتی شارەوانی بەنیازبێت بەتەواوی گرێبەستی كۆمپانیای دووزی هەڵبوەشێنێـتەوە، ئێمە داواكاری خۆمان داوەتە وەزارەت و چاوەڕێین بزانین ئەوان چیمان وەڵام دەدەنەوە".