کوردستانی
تەرمی سێ كەس لە كامپی هۆل لە رۆژئاوای كوردستان دۆزرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
هێزەكانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان، لە كامپی هۆل كە ژن و منداڵی چەكدارانی داعشی تێدایە، دوێنێ تەرمی سێ كەسیان بە كوژراوی دۆزیەوە و لەبارەی رووداوەكە دەست بە لێكۆڵینەوە كراوە.
هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاوای كوردستان، لە كامپی هۆل كە ژن و منداڵی چەكدارانی داعش و ژمارەیەك لە ئاوارەكانی عیراقی تێدایە، تەرمی دوو كوڕی 16 و 23 ساڵ و كچێكی 18ساڵیان بە كوژراوی دۆزییەوە.
بە پێی زانیارییەكانی هێزەكانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان، ئەو سێ كەسە بە دەمانچەی بێدەنگ كوژراون و ژنانی داعش بەو رووداوە تۆمەتبار دەكرێن، لەوبارەیەشەوە لێكۆڵینەوە دەستیپێكردووە.
وەك بەرپرسانی رۆژئاوای كوردستان باسی لێوەدەكەن، حاڵەتی كوشتن لە كامپی هۆل بووەتە دیاردە و لە هەڵكشاندایە و زیادبوونی ژمارەی ژنانی داعش لەو كامپەدا و پشتگوێ خستنی دۆخی ئەمنی كامپەكە لەلایەن وڵاتانی جیهانەوە بووەتە هۆكاری سەرەكی بەرزبوونەوەی كردەوەی تۆقێنەر و مەترسیدار.
كامپی هۆل 45 كیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی شاری حەسەكەوە دوورە و 67 هەزار كەس لە ژن و منداڵی چەكدارانی داعش و ئاوارەكانی عیراقی تێدایە.