کوردستانی
یەكێتی و پارتی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت ئامادە دەكەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وپارتی دیموكراتی كوردستان، لە سلێمانی كۆبوونەوە، دوای كۆبوونەوەكەش لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەیان خستەڕوو، كە تایبەت بوو بە هەڵبژاردنی داهاتووی عیراق كە بڕیارە ساڵی داهاتوو بەڕێوەبچێت.
خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگا هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند "مادەی 15ی یاسای هەڵبژاردنەكانی عیراق كە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەنگی لەسەر دراوە، لە بڕگەی شەش دا دەڵێت پارێزگاكان پێكدێن لە چەند بازنەیەكی هەڵبژاردن، بەڵام روون نەكراوەتەوە چەند و چۆن؟".
خەسرۆ گۆران، وتیشی "ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە لایەنە كوردستانییەكان لەسەر ئەو یاسایە و یاساكانی دیكە یەكهەڵوێست بن".
هەر لە كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا رزگار حەمە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان رایگەیاند "دەمانەوێت لەگەڵ پارتی و لایەنەكانی دیكە لەسەر باشترین بژاردە رێكبكەوین، وەك كورد لە هەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانییەكان پێویستیمان بە كۆدەنگی هەیە".
رزگار حەمە وتیشی "تائێستا باسمان لەوە نەكردووە یەك لیست بین، بەڵام دەمانەوێت لەسەر یاساكە یەكدەنگ بین".
بڕیارە لە 6/6/2021 هەڵبژاردنی پێشوەختە لەعیراق ئەنجام بدرێت، لایەنە سیاسییەكانیش كەوتوونەتە خۆیان تا خۆیان بۆ ئەو هەڵبژاردنە ئامادە بكەن.