عیراقی

بڕیاری کۆتایی لەبارەی دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیاری کۆتایی لەبارەی دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن دەدرێت
مەودا میدیا-

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عیراق رایدەگەیەنێت  بەم نزیکانە بڕیاری کۆتایی دەدرێت بۆ دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن دەدرێت لە عیراق، ئاماژەی بەوەشکرد هەر پۆلێکی خوێندن تەنیا 15 قوتابیی تێدا دەبێت.

حەیدەر فاروق، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عیراق بە رۆژنامەنووسانی رایگەیاند "دەستەی را لە وەزارەتی پەروەردە و لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمان بۆ تاوتوێکردنی بابەتی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن کۆدەبنەوە و بۆچوونەکان لە یەکتر نزیکن و بەم نزیکانە بڕیاری کۆتایی دەدرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "دەوام تێکەڵ دەبێت لەنێوان ئامادەبوون لە قوتابخانە و خوێندنی ئەلیکترۆنی، ئەوەیش بە لەبەرچاوگرتنی رێکارەکانی خۆپارێزی"، هەروەها وتی "هەر پۆلێکی خوێندن تەنیا 15 قوتابیی تێدا دەبێت و هەر وانەیەکی خوێندن لە 45 خولەکەوە بۆ 30 خولەک کەمدەکرێتەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان