عیراقی
عیراق رێگە بە زیارەتكارانی ئێرانی نادات بۆ یادی عاشورا بێنە كەربەلا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، حكومەتی عیراق رێگە بە بەشداریكردنی زیارەتكارانی ئێرانی نادات بۆ یادكردنەوەی چلەی عاشوورا بێنە كەربەلا.
دوێنێ شەممە، 12-9-2020 حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران لە وتارێكیدا لەمیانی كۆبوونەوەی سەنتەری نیشتمانیی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا رایگەیاند "بەهۆی مەترسیی كۆرۆناوە عیراق بە ئێرانی راگەیاندووە رێگە بە چوونەناوەوەی زیارەتكارانی ئێرانی نادات".
وتیشی "زۆربوونی حاڵەتەكانی كۆرۆنا لە ئێران و عیراق، رێگە نادات ئەمساڵ زیارەتكاران بچنە عیراق".
حەسەن رۆحانی ئاماژەی بەوەشدا "مەراسیمەكان تەنانەت لە ئێرانیش بەشێوەیەكی سنووردار یاد دەكرێنەوە".
عاشوورا، ئەو رۆژەیە حوسێنی كوڕی ئیمام عەلی، نەوەی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ.) لە شەڕی كەربەلا شەهیدكرا، بۆیە شیعە مەزهەبەكان لەو رۆژەدا تاوەكو 40 رۆژ لەخۆیان دەدەن و شیوەن دەگێڕن.