کوردستانی

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی  كۆنتڕۆڵکردنی مەرزو دەروازەكانی هەرێمی کوردستانەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت توانراوە لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی گومرگ و  بەرێوەبەرایەتی گومرگی سلێمانی تۆڕێكی قاچاخچێتی و تەزویر ئاشكرا بكرێت.

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە "لە چوارچێوەی هەوڵەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ كۆنتڕۆڵکردنی مەرزو دەروازەكان و لە پێناو رێگریکردن لە كەسانی ساختەکار، كە گوێ نادەنە بەرژەوندی گشتی و خەریكی تەزویر و یاسا شكاندن و قاچاخچێتین، توانرا لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی گومرگ و  بەرێوەبەرایەتی گومرگی سلێمانی تۆڕێكی قاچاخچێتی و تەزویر ئاشكرا بكرێت كە بایی سەدان ملیۆن دینار تەزویریان كردووە و زیانییان بەدارایی گشتی گەیاندووە". 

ئاماژە بەوەشکراوە "بۆ ئەومەبەستە، لە ئێستادا هەماهەنگی تەواو لە نێوان  دادگا و بەڕێوبەرایەتی چاودێری و پشکنینی دارایی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابوری و داواكاری گشتی هەیە بۆ کارکردن لەسەر ئەم دۆسیەیە و گرتنەبەری رێکاری یاسایی و کارگیری پێویست".

س.س
Qaiwan
Qaiwan