کوردستانی
ئاسایش لە ماڵێكدا دەست بەسەر 1500 پارچە چەكدا دەگرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
لە گەڕەكی هەولێری نوێ ئاسایش هەڵیكوتایە سەر ماڵێك كە هەزار و 500 چەكی تێدابووە، لەسەر ئەو چەكانەش دوو كەس دەستگیركراون.
بەپێی زانیارییەكان دوو رۆژە هێزەكانی ئاسایش سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن و شەوی رابردوو توانراوە هەزار و 500 دەمانچە و كڵاشینكۆڤ دەستی بەسەردابگیرێت، زۆربەی زۆری چەكەكانیش دەمانچەن.
جۆری ئەو دەمانچانەی دەستیان بەسەردا گیراوە زۆربەیان جۆری "حەشدی شەعبی" ن و لەلایەن چەند كەسێكەوە لە بازگەكانەوە داخڵی هەولێر كراون و نرخەكانیان لەنێوان 125 دۆلار بۆ 300 دۆلارە.
هەر بەپێی زانیاریەكان دوو كەس دەستگیركراون كە بازرگانیان بە چەكەكانەوە كردووە و چەند كەسێكی دیكەش لە رووداوەكە تێوەگلاون لێكۆڵینەوە لەوبارەیەوە دەستیپێكردووە، ئەو دوو كەسەی دەستگیركراون خەڵكی هەولێرن و بەشێك لە چەكەكانیش فرۆشراون و چەكەكانی دیكەش ئامادەكرابوون بۆ فرۆشتن و ساغكردنەوەیان لە بازاڕدا.