عیراقی

دواین بڕیار لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان دەدرێت لە بودجەی عیراقدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دواین بڕیار لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان دەدرێت لە بودجەی عیراقدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت دوێنێ ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بودجەی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی داهاتووی ئه‌مساڵی په‌سندكرد، ئاماژەی بەوەشکرد ئێمە نازانین کەی پارەکەی بەغدا دەگاتە هەرێمی کوردستان.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "دوێنێ ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بودجەی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی داهاتووی ئه‌مساڵی په‌سندكرد و ئەمڕۆش دەنێرێت بۆ پەرلەمانی عیراق".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەدوای ئەوەی بودجەی 2020 دەچێتە بەردەم لیژنەی یاسایی و دارایی و چەند لیژنەیەکی دیکەوە لە هەفتەی داهاتوودا گفتوگۆکانی پەرلەمان لەسەر ئەو بابەتە دەستپێدەکات".

لەبارەی ناردنی پارەکەی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستان ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی وتی "ئێمە نازانین کەی پارەکەی بەغدا دەگاتە هەرێمی کوردستان حکومەتی عیراق هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نەکردووە".

بەپێی هەندێک زانیاری تایبەت کە مەودا میدیا دەستی کەوتووە، بڕیارە ئەمڕۆ یان سبەی 320 ملیار دینارەکەی بە‌غدا بگاتە هەرێمی کوردستان و دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی ئەمساڵی وەزارەتەکان بکرێت.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان