کوردستانی

بەیانی ئەمڕۆ هاوڵاتییەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەیانی ئەمڕۆ هاوڵاتییەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی تەکیەی کاکەمەندی سەر بە قەزای چەمچەماڵ پیاوێکی تەمەن 45 ساڵ بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و تەرمەکەی رەوانی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.

شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی تەکیەی کاکەمەندی سەر بە قەزای چەمچەماڵ هاوڵاتییەک لە رەگەزی نێر بەهۆی فیشەکەوە گیانی لەدەستدا".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو پیاوە تەمەنی 45 ساڵە و ناوی (ن.ک) بەپێی پشکنینە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە خۆی کۆشتووە، بەڵام بڕیاری کۆتایی پزیشکی داد دەیدات و بۆ ئەو مەبەستەش تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان