مەودا میدیا-
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد بەغدا بەنیازە دوو ملیار دۆلار لە گەنجینەی ئەمەریکا بکات بۆ دابینکردنی مووچەی مووچەخۆران، بۆ ئەو مەبەستە وەزیری دارایی بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت.
مەنسور بعێجی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند ” بۆ تێپەڕاندنی دۆخەکە، حکومەت هەوڵدەدات قەرزی دەرەکیی بکات، رەنگە لە داهاتوودا دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ ماوەی 45 رۆژ جارێک درێژبێتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “حکومەت پڕۆژە یاسای قەزرکردنی دەرەکی رەوانەی پەرلەمان کردووە و چاوەڕوانیش دەکرێت لە هەفتەی داهاتوودا رێکارە یاساییەکان تەواو بکرێت بۆ ئەوەی دوو ملیار دۆلار قەرز لە گەنجینەی ئەمەریکا بکرێت”.
ب ح