سوككردنى سزاكانى روسیا و فرۆشتنى نه‌وت به‌ وڵاتانى رۆژئاوا

مه‌ودا میدیا-

بازاڕەکانی وزەی جیهانیی ساتێکی قورسى هاوسەنگبوونەوە بەخۆیانه‌وه‌ دەبینن، ئەمەش لە کاتێکدایە کە گرژییە جیۆپۆلیتیکییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پەرەی سەندووە و نرخی نەوت بەرزبووەتەوە.

لەم چوارچێوەیەدا و لەگەڵ پەککەوتنی بەشێک لە دابینکردنی جیهانیی بەهۆی گرژییەکانی پەیوەست بە شەڕ لەگەڵ ئێران و نیگەرانییەکان لە بەردەوامی داخستنی گەرووی هورمز، پرسی رۆیشتنی نەوتی روسیا لە پایتەختەکانی رۆژئاوا سەریهەڵداوەتەوە.

بڕیارەکەی واشنتۆن بۆ سووککردنی هەندێک سنووردارکردنی نەوتی روسیا، مشتومڕێکی بەرفراوانی لەناو رۆژئاوا بەدوای خۆیدا هێنا، هەندێک بە هەنگاوێکی تاکتیکی سەیری دەکەن کە ئامانجی هێورکردنەوەی بازاڕەکان و رێگریکردنە لە شۆکی دابینکردن، هەندێکی تر پێیان وایە دەتوانێت دەرفەتێکی زیاتر بە مۆسکۆ بدات بۆ ئەوەی سود لە بەرزبوونەوەی نرخی وزە وەربگرێت لەکاتێکدا شەڕ لە ئۆکرانیا بەردەوامە.

سکۆت بیسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمه‌ریکا هەفتەی رابردوو سوککردنی سزاکانی سەر نەوتی روسیای راگەیاند بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەهۆی شەڕی بازرگانی لەگەڵ ئێران.

بیسێنت ئەو رێوشوێنەی بە “تەسک و کورتخایەن” وەسف کردووە و ئیدیعای کردووە کە سودێکی دارایی بەرچاو بە حکومەتی روسیا نادات”.

كه‌ناڵى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى بڵاویكرده‌وه‌ سکۆت بیسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمه‌ریکا ده‌ڵێت “دۆناڵد ترەمپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا هەنگاوی یەکلاکەرەوە دەنێت بۆ بەرەوپێشبردنی سەقامگیری لە بازاڕەکانی وزەی جیهانیدا و کاردەکات بۆ ئەوەی نرخەکان بە نزمیی بهێڵنەوە”.

به‌پێى داتاكانى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى “رۆژانه‌ نزیکەی 121 ملیۆن بەرمیل نەوتی روسیا بە کەشتیی لە سەرانسەری جیهاندا دەگوازرێتەوە”.

هه‌روه‌ها له‌ لایه‌كه‌ تره‌وه‌ گەمارۆدانی گەرووی هورمز رێگریی دەکات لە گەیشتنی نزیکەی 10 ملیۆن بەرمیل نەوت بۆ بازاڕی نێودەوڵەتیی رۆژانە.

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان