سوده‌كانى ڤیتامینى بى 12

مه‌ودا میدیا-

كەمی ڤیتامین B12 و گرنگی لە وەبیرهاتنەوە و تەركیز و زیرەكی.
ئەو كەسانەی كە گۆشت ناخۆن بەتایبەتی لە منداڵان دەبێت ڤیتامین B12، وەربگرن بەشێوەی دەرمان، هەروەها لە تەمەنی گەورە و پیر، وە بەتایبەتی لەو نەخۆشانەی كە دەرمانی تایبەت بە گەدە، برینی گەدە و دوانزەگرێ بۆ ماوەیەكی زۆر بەكاردەهێنن دەبێت ڤیتامین B12 وەربگرن بەشێوەی دەرمان جا بەشێوەی حەب یان بە دەرزی (امپول).

ئەو كەسانەی كە ئیلتهابی درێژخایەن لە گەدە و ریخۆڵە و كۆلۆنیان هەیە دەبێت بەشێوەی دەرزی (امپول) ڤیتامین B12 وەربگرن، چونكە ئەگەر بە شێوەی حەب بیخۆن لەوانەیە لە ریخۆڵەوە هەڵنەمژێت.

لەبیرچونەوە بەزۆری لەناو كورددا دەڵێن، دەردی پیریە بەڵام دەبێت ئەو كەسە بەتەمەنە چارەسەری ڤیتامین B12 وەربگرێت، چونكە هۆكاری سەرەكی تێكچونی كاری مێشك و نەخۆشی ئەلزەهایمەرە.

زیرەكی منداڵ بەشێوەیەكی بەرچاو زیاد دەكات لەگەڵ خواردنی سەرچاوەی پڕ لە ڤیتامین B12 كە لەناو سەچاوەی گۆشت (ئاژەڵ، باڵندە، ماسی) هەیە.

نیشانەكانی تری كەمی ڤیتامین B12:

  1. بێهێزی و بێتاقەتی.
  2. كەمخوێنی.
  3. سڕبونی دەست و پێ.
  4. توانای مێشك لە ناسینەوە و بیركردنەوە كەم دەبێت.
  5. كەمكاری رژێنی دەرەقی.
  6. كزبونی بینینی چاو.
  7. تێكچونی توانای ڕۆشتن.
  8. ئیلتهابی درێژخایەن لە گەدە و ریخۆڵە و كۆلۆن وە دروستبوونی سكچون یان قەبزی.
  9. دڵەكوتێ و تەنگەنەفەسی.
  10. نەزۆكی.
  11. خەمۆكی.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان