کوردستانی

لە دوای ئەشکەنجەدانی کۆڵبەرێک دەکوژرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە دوای ئەشکەنجەدانی کۆڵبەرێک دەکوژرێت
مەودا میدیا-

کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی شاری شنۆ دوای دەستبەسەرکران بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکان کوژراوە، وەک سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاماژەی پێکردووە ئەو کۆڵبەرە زۆر ئەشکەجەدراوە و دواتر کوژراوە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، رۆژی شەممەی رابردوو  هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی شاری شنۆ تەقەیان لە کۆڵبەرێک بە ناوی "سەلاحەدین عیسازادە" کردوە و بە سەختی برینداریان کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەچەکدارەکان دوای بریندار کردنی ئەو کۆڵبەرە، دەستبەسەریان کردووە و ئەشکەنجەیان داوە و لە کۆتاییدا بە تەقەی راستەوخۆ کوشتوویانە.

سەلاحەدین عیسازادە تەمەنی 45 ساڵە و خەڵکی گوندی شێوەسماک سەربە شاری شنۆ بووە کە دوایی کوژرانی تەرمەکەیان گواستووەتەوە بۆ پزیشکی دادی شاری نەغەدە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە