کوردستانی
ئاگادارییەک بۆ هاوڵاتییانی شاری هەولێر
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر هه‌موو ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی ناو شار ئاگادار ده‌كاته‌وه كه خانووی زێده‌ڕۆیان هه‌یه و كه‌وتوونه‌ته ناو بازنه‌ی 120 مه‌تری و مه‌رجه‌كان ده‌یانگرێته‌وه ده‌ست به مامه‌ڵه‌كانیان بكه‌ن بۆ تاپۆكردنی خانووه‌كانیان.

لە راگەیەندراوەکەی قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر هاتووە "ئاگاداری هەموو ئەو هاوڵاتییە بەڕێزانەی سنووری ناوەندی هەولێر دەکەینەوە کە کەوتوونەتە ناو بازنەی 120م و بەزێدەڕۆ خانوویان دروستکردووە و مەرجەکانی یاسای ژمارە (3)ی ساڵی 2019 یان تێدا بەرجەستە دەبێت، تاوەکو 2020.11.1 داواکارییەکانیان پێشکەشی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر بکەن، بەمەبەستی تەملیککردنی و تاپۆکردنی خانووەکانیان".
ئەمەش دوای ئەوە دێت، لەماوەی رابردوودا حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو کە دەست بە تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکان کراوە، هەروەها سەرجەم ئەو خانووانەی بەشێوەی زێدەڕۆ لە پێش ئازاری 2018 دروستكراون تاپۆ دەكرێن.
س.س