عیراقی

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو
مەودا میدیا-

بەپێی هەواڵی میدیا عیراقییەکان وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عیراق لەدوای ئەوەی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای ئەنجامداوە دەرکەوتووە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە.

میدیاکانی عیراق ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویانکردەوە، ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عیراق لە کابینەکەی مستەفا کازمی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

هەر بەپێی هەواڵی میدیاکان، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عیراق  لە ئێستادا تەندروستی باشە و لە ماڵەکەی خۆیدا خۆی کەرەنتینە کردووە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan