جیهانی

توركیا لە ناوچە داگیركراوەكانی سوریا سیاسەتی بە تورككردن پەیڕەو دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


توركیا لە ناوچە داگیركراوەكانی سوریا سیاسەتی بە تورككردن پەیڕەو دەكات
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

هاوسەرۆكی ئەنجومەنی راپەڕاندنی شاری منبج و دەوروبەری، رایگەیاند، توركیا سیاسەتی بە تورككردنی هاووڵاتیان پەیڕەودەكات و خەڵكی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ناچار دەكات مامەڵە بە لیرەی توركییەوە بكەن.

محەممەد خێر شێخۆ، هاوسەرۆكی ئەنجومەنی راپەڕاندنی شاری منبج و دەوروبەری رایگەیاند "داگیركاری توركیا مامەڵەكردن بە لیرەی سەپاندووە بەسەر ئەو ناوچانەی سوریادا، كە داگیری كردوون و لە تەواوی ناوچە داگیركراوەكاندا ئاڵای توركیا بەرزكراوەتەوە".

وتیشی "توركیا پرۆگرامی خوێندنی خۆی هێناوە و سەپاندوویەتی بەسەر خەڵكی ناوچەكەدا".

هاوسەرۆكی ئەنجومەنی راپەڕاندنی شاری منبج و دەوروبەری ئەوەشی خستەڕوو " هەموو ئەو كارانەی توركیا دەیانكات، ئەوەمان بیر دەخاتەوە كە توركیا هەمان سیاسەتی رابردووی جێبەجێ دەكات، كە سیاسەتی تواندنەوەی ئەوی دیكە و بە تورككردنە وەك ئەوەی لە ئەسكەندەروون ئەنجامیدا".

محەمەد خێر شێخۆ ئاماژەی بەوەشدا "ئەوان لە ناوچەكانی سەر بە ئیدارەی خۆبەڕێوبەری باكوور و خۆرهەڵاتی سووریا پارێزگاری لە زمان و كولتووری رەسەنی خۆیان دەكەن و پابەندن بە مامەڵەكردن بە دراوی فەرمی سوریاوە". 


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان