گێتی

ترەمپ: ئەگەر ساختەكاری نەكرێت نادۆڕێم

مەودا میدیا - سلێمانی |


 ترەمپ: ئەگەر ساختەكاری نەكرێت نادۆڕێم
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند، هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی داهاتووی ئەمەریكا نادۆڕێنێت مەگەر دیموكراتیەكان ساختەكاری لە هەڵبژاردنەكەدا بكات.

لەمیانی وتەیەكدا بۆ لایەنگرانی لە ویلایەتە ڤێرجینیا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا ئەوەشی خستەڕوو "ئەگەر ساختەكاری نەكرێت لە هەڵبژاردنەكەدا هەرگیز نادۆڕێم، بەڵام رێگەیان پێنادەین ئەو كارە بكەن چونكە ئەوان بەو كارە وڵاتەكەمان وێران دەكەن، دەزگاكانی راگەیاندنیش ئەوە دەزانن كە روودەدات".

سەرۆكی ئەمەریكا وتیشی "ئەوان دەیانەوێت لەرێگەی كارتی ئەلكترۆنییەوە ساختەكاری بكەن، ئێمەش دەمانەوێت دەستاودەستكردنی دەسەڵات ئاشتییانە بێت نامانەوێت هەڵمان بخەڵەتێنن، بۆیە هەرگیز رێگە بەو كارە نادەین".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال