عیراقی

کارەکانی هەموارکردنەوەی دەستووری عیراق دوا دەکەوێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کارەکانی هەموارکردنەوەی دەستووری عیراق دوا دەکەوێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت بۆ هەموارکردنەوەی دەستووری عیراق دوو لیژنە پێکهاتووە لیژنەیەک لە سەرۆکایەتی کۆماری عیراق پێکهاتووە و لیژنەیەکیش لە ئەنجومەنی نوێنەران، ئاماژە بەوەشدەکات تاوەکو لیژنەکەی ئەنجومەنی نوێنەران نەگاتە ئەنجام لیژنەی سەرۆکایەتی کۆمار ناتوانێت کارەکانی بکات.

رێبوار هادی، سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ مەودا میدیا دواو وتی "بۆ هەموارکردنەوەی دەستووری عیراق دوو لیژنە پێکهاتووە لیژنەیەک لە سەرۆکایەتی کۆماری عیراق پێکهاتووە و لیژنەیەکیش لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق".

ئەوەشی خستەڕوو "نازانم کارەکانی لیژنەی سەرۆکایەتی کۆمار بۆ هەموارکردنەوەی دەستووری عیراق گەیشتووەتە کوێ، بەڵام لیژنەکەی ئەنجومەنی نوێنەران بەردەوامە لە کارەکانی و هێشتا کارەکانی نەگەیشتووەتە کۆتایی"، ئەوەشی ئاشکرا کرد "ئەو دوو لیژنەیە پێکەوە کارەکانیان ناکەن لیژنەکەی ئەنجومەنی نوێنەران دەستوورییە و بەپێی مادەی 142 دەستوور دروستبووە".

ئەوەشی ئاشکرا کرد "ئەو لیژنەیەی لە سەرۆکایەتی کۆمار دروست بووە ناتوانێت هەمواری دەستوور بکاتەوە تاوەکو کارەکانی لیژنەی ئەنجومەنی نوێنەران تەواو دەبێت و دەگاتە ئەنجام ئەو کات لیژنەکەی سەرۆکایەتی کۆمار بەپێی مادەی 126 دەتوانێت کارەکانی بکات".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال