عیراقی

70 تووشبووی كۆرۆنا لە 24 كاتژمێری رابردوودا گیانیانلەدەستداوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


70 تووشبووی كۆرۆنا لە 24 كاتژمێری رابردوودا گیانیانلەدەستداوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و رایگەیاند، چوار هەزار و 724 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون، بەوەش كۆی گشتیی تووشبووانی تۆماركراو گەیشتووەتە 358 هەزار و 290 كەس لەعیراق.

وەزارەتی تەندروستیی عیراق لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە "چوار هەزار و 28 تووشبووی دیكەی ڤایرۆسەكە چاكبوونەتەوە، هەروەها 70 تووشبووی دیكەی ڤایرۆسەكە گیانیانلەدەستداوە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "لە 80.6%ی تووشبووانی ڤایرۆسەكە لەعیراق چاكبوونەتەوە".

تاوەكو ئێستا لە عیراق 358 هەزار و 290 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 288 هەزار و 812 تووشبوو چاكبوونەتەوە و نۆ هەزار و 122 تووشبووش گیانیانلەدەستداوە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان