عیراقی
كازمی لە كۆبوونەوەیەكدا پەیامێك دەداتە باڵیۆز و نوێنەری وڵاتان لەعیراق
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
سەرۆك وەزیرانی عیراق لەگەڵ 25باڵیۆز و نێردەی وڵاتانی بیانی و عەرەبی كۆبووەوە و دڵنیایی پێدان لەبارەی پاراستنیان و دابینكردنی ئاسایش بۆیان.
مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لەو كۆبونەوەیەدا لەگەڵ باڵیۆزی وڵاتاندا "جەختی لەوە كردەوە،حكومەت سوورە لەسەر سەپاندنی سەروەری یاسا و كۆنترۆڵكردنی چەك بەدەست دەوڵەت و پاراستنی باڵیۆز و بارەگا دیپلۆماسییەكان".
وتیشی "ئەوانەی هێرش دەكەنە سەر ئاسایشی نوێنەرە دیپلۆماسییەكان، هەوڵی تێكدانی عیراق و تێكدانی پەیوەندییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان دەدەن".
سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاماژەی بەوەشدا "هێرشەكان تەنها نێردە دیپلۆماسییەكانیان نەكردووەتەوە ئامانج، بەڵكو هاوڵاتیانی بێتاوانیشیان كردووەتە ئامانج لەوانەش منداڵان، هەروەها دەزگا ئەمنییەكان سوورن لەسەر كۆتاییهێنان بەو دۆخەو گرتنەبەری رێوشوێنی توند و لێكۆڵینەوە لە بكەرانی هێرشەكان".
كازمی ئەوەشی خستەڕوو " كەسانی دەرەوەی یاسا، هەوڵدەدەن ناوبانگی عیراق و پابەندییە نێودەوڵەتییەكان خراپ بكەن".