عیراقی

سودانی پاشگەزبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سودانی پاشگەزبووەوە
مەودا میدیا-

دوو هەفتە لەمەوپێش سەرۆک وەزیرانی عیراق لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بەڵێنی بە وەزیرە کوردەکانی کابینەکەی دابوو کە مووچەی مانگی هەشت خەرج بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا بەڵێنەکەی جێبەجێ نەکردووە. 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند "محەمەد شیاع سودانی سودانی بەڵێنی بە حکومەتی هەرێم دابوو کە پێش هەڵبژاردن دوو مووچە و دوای هەڵبژاردنیش دوو مووچەی تر بۆ هەرێم خەرج بکات، تاوەکو دابەشکردنی مووچە لەگەڵ بەغدا رێکبخرێتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سودانی پابەندی بەڵێنەکەی نەبووە کە بڕیاربوو پێش مووچەی مانگی 10 ی عیراق مووچەی مانگی ئاب (8)ی هەرێم بنێرێت، بەڵام بۆ رازیکردنی دەنگدەری عیراق مووچەی نەنارد و بەمشێوەیە فەرمانبەرانی هەرێم باجی بانگەشەی هەڵبژاردن دەدەن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan