کوردستانی
دواى یه‌ك ساڵ... كوا په‌رله‌مان و حكومه‌ت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 20ى تشرینى یه‌كه‌م، یه‌ك ساڵ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام تا ئێستا نه په‌رله‌مان كۆبووه‌ته‌وه، نه كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێكهێنراوه.
به‌رپرسێكى حزبى له‌و باره‌وه به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "كۆنه‌بوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى نوێ و هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، په‌یوه‌ندیی به پێكنه‌هێنانى كابینه‌ى نوێ هه‌یه".
باسى له‌وه‌شكرد "پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هۆكارى ئه‌و دۆخه‌یه، چونكه ده‌یه‌وێت به‌بێ ئه‌وه‌ى حساب بۆ به‌رانبه‌ر بكات، ئه‌وه‌ى ده‌یه‌وێت جێبه‌جێى بكات و بیسه‌پێنێت، بۆیه له هه‌ر حاڵه‌تێكدا ته‌نها پارتى هۆكاره".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ناكرێت هه‌موو پۆست و پله‌كان و ناوه‌نده‌كانى بڕیاردان له ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم له‌ژێر ده‌ستى پارتى بێت، ئه‌مه شتێك نییه به‌ناوى هاوبه‌شى و به‌شداریكردن له حكومه‌تى هه‌رێم".
ع
بیروڕا



