عیراقی

ئه‌عره‌جى: خاكى عیراق دژى ئێران به‌كارنه‌هێنرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌عره‌جى: خاكى عیراق دژى ئێران به‌كارنه‌هێنرێت

مه‌ودا میدیا-

راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق رایگه‌یاند، دەوڵەتی عیراق پابەندە بە جێبەجێکردنی تەواوی رێککەوتنی ئەمنیەتی لەگەڵ ئێران و رێگه‌ نادات لە خاکی وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان بۆ هەڕەشە لە ئێران بەکار بێت.

قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق، لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی لەگەڵ عەلی لاریجانی، ئەمینداری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ڕایگەیاند "په‌یوەندیی ئێران و عیراق زۆر بەربڵاوە و نموونەی ڕوونی، بەشداری ملیۆنی زیارەتکارانی ئەربەعینە نمونەی په‌یوەندیی قووڵی دوو وڵاتەکەیە".

وتیشی "پرسی سنووری و ئه‌منى گفتوگۆى له‌سه‌ر كرا و پێمان وایە نابێت هیچ لایەنێک لە سنوورەکانی عیراق بۆ هەڕەشە یان دژى ئێران بەکار بێت، سەقامگیری لە ناوچەکە پێشینه‌ى دەوڵەتی عیراقە".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "عیراق پابەندە بە جێبەجێکردنی تەواوی رێککەوتنی ئه‌منى لەگەڵ ئێران و خاکی عیراق و هەرێمی کوردستان نابێتە شوێنێک بۆ هەڕەشە لەسەر ئێران".

ع
Qaiwan
Qaiwan