ئابووری
هاوڵاتییان بایكۆتى نه‌وته‌كه‌ى حكومه‌ت ده‌كه‌ن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
له ئێستادا دابه‌شكردنى نه‌وتى حكومى له ناوچه شاخاوییه‌كان و گونده‌كان ده‌ستیپێكردووه و بۆ به‌رمیلێك 104 هه‌زار دینار له هاوڵاتییان وه‌رده‌گیرێت.
به‌هۆى گرانى نرخه‌كه‌ى كه نزیكه له نه‌وتى بازاڕ، هه‌روه‌ها خراپى كوالێتى نه‌وته‌كه، به‌شێك له هاوڵاتییان ئه‌و نه‌وته وه‌رناگرن و ده‌ڵێن بایكۆتمان كردووه چونكه نرخه‌كه‌ى گرانه و كوالێتییه‌كه‌شى باش نییه.
ئه‌مجه‌د سالم، هاوڵاتیی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌و نه‌وته‌ى حكومه‌تى هه‌رێم دابه‌شى ده‌كات له راستیدا دابه‌شكردن نییه به‌ڵكو فرۆشتنه به هاوڵاتییان".
وتیشى "له بۆرسه‌ى جیهانیی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به 60 دۆلاره، كه ده‌كاته 85 هه‌زار دینار، به‌ڵام حكومه‌ت ده‌یفرۆشێته‌وه به خه‌ڵكه‌كه‌ى به 104 هه‌زار دینار، وه‌ك ئه‌وه‌ى بازرگانیی به‌سه‌ر میلله‌تى خۆى بكات، له‌برى ئه‌وه‌ى نرخێكى ره‌مزى بخاته سه‌ر، هاتووه به گرانتر به خه‌ڵكى ده‌فرۆشێته‌وه".
باسى له‌وه‌شكرد "نه‌وته‌كه گرانه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كوالێتى زۆر خراپه، زۆرن ئه‌وانه‌ى ئه‌و نه‌وته وه‌رناگرن، چونكه به باركردن و هێنانه‌وه‌ى نه‌وته‌كه تا به‌رده‌م ماڵ ده‌چێت بۆ 120 هه‌زار دینار".
ع
بیروڕا



