راپۆرت
به‌نداوى دوكان ته‌نها %16 ئاوى تێدا ماوه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى ئه‌وه‌ى چه‌ند ساڵێكه به‌پێى پێویست باران نه‌باریووه، به‌نداوى دوكان له سنورى پارێزگاى سلێمانى ئاستى ئاوى گلدراوه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زیووه.
له ئێستادا به‌نداوى دوكان له كۆى 7 ملیار مه‌ترسێجا، ته‌نها یه‌ك ملیار و 115 ملیۆن مه‌ترسێجا ئاوى تێدا ماوه، كه ده‌كاته سه‌دا 15، ساڵى رابردوو مانگى تشرینى یه‌كه‌م كۆى ئاوى گلداراوه له‌به‌نداوه‌كه 2 ملیار و 885 ملیۆن مه‌ترسێجا بووه، واته ته‌نها له ماوه‌ى یه‌ك ساڵدا به‌نداوه‌كه زیاتر له یه‌ك ملیار و 700 ملیۆن مه‌ترسێجا كه‌میكردووه.
له ئێستادا ئاوى به‌نداوه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك كه‌میكردووه كه بووه‌ته مه‌ترسیی لای هاوڵاتییان، به جۆرێك ئه‌گه‌ر ئاستى كه‌مبوونه‌وه‌ى یه‌ك ساڵ وه‌ربگیرێت، ئه‌وه ئه‌و ئاوه‌ى له‌ناو به‌نداوه‌كه ماوه به‌شى یه‌ك ساڵى تر ده‌كات، چونكه له‌ماوه‌ى ساڵێك یه‌ك ملیار و 700 ملیۆن مه‌ترسێجا كه‌میكردووه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا "ئاوى به‌نداوى دوكان له ئاستێكى مه‌ترسیداردایه، ئه‌گه‌ر ئه‌مساڵ به‌شێوه‌ى پێویست باران نه‌بارێت، ئه‌وه مه‌ترسیی له‌سه‌ر ئاو له سنورى پارێزگاى سلێمانى دروست ده‌بێت".
ئاوى به‌نداوى دوكان، سه‌رچاوه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌ى شارى سلێمانى و ده‌وروبه‌ریه‌تى له‌رێگه‌ى هێڵى یه‌كه‌م و دووه‌مى دوكان - سلێمانى، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى ئاوه‌كه سه‌رچاوه‌یه بۆ شاره‌كانى خوار و ناوه‌ڕاست و له ئێستادا له چركه‌یه‌دا 55 مه‌ترسێجا ئاو بۆ ئه‌و شارانه به‌رده‌درێته‌وه.
به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاو له به‌نداوى دوكان، هاوكات بڕى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌باش كه‌مبووه‌ته‌وه كه 17 مێگاواته، ساڵى رابردوو سه‌رو 60 مێگاوات كاره‌باى به‌رهه‌مهێناوه.
شاره‌زایانى جوگرافى باس له‌وه‌ده‌كه‌ن "ئه‌گه‌ر ئه‌مساڵ ئاستى باران بارین له سنورى دوكان نه‌گات نێوان 400 بۆ 500 ملى مه‌تر، ئه‌وه ئاستى ئاوى به‌نداوه‌كه وه‌ك پێویست به‌رزنابێته‌وه".
ع
بیروڕا



