عیراقی

ئەمەریكا بڕیاری داخستنی باڵیۆزخانەكەی لە بەغدا داوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمەریكا بڕیاری داخستنی باڵیۆزخانەكەی لە بەغدا داوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

وەزیری دەرەوەی عیراق لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند، ئەمەریكا بڕیاریداوە باڵیۆزخانەكەی دابخات، ئەوەش بڕیارێكی هەڵەیە.

بە وتەی فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق، باڵیۆزی ئەمەریكا هێشتا لە بەغدایە و ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی ئەیلوول بەشداریی كۆبوونەوەیەكی سەرۆك وەزیرانی كردووە لەگەڵ باڵیۆزی وڵاتان.

فوئاد حوسێن وتیشی "پەیوەندیمان لەگەڵ باڵیۆزی ئەمەریكا و ئەمریكییەكان لە واشنتن بەردەوامە،هەموو هەوڵی ئێمەش بۆ ئەوەیە كە ئەو بڕیارە بگۆڕن كە داویانە، چونكە بڕیارێكی دروست نییە و لە كات و شوێنێكی نادروست بڕیارەكەیان داوە".

 سەبارەت بە سەردانەكەی بۆ ئێران، وەزیری دەرەوەی عیراق وتویەتی "گەشتەكەمان بۆ ئێران بۆ روونكردنەوەی دۆخی عیراق بوو بۆ برایانی بەرپرس لە تاران، ئێمە روون و راشكاو بووین كە ئەو كردەوانە دەبنە هۆی كۆنترۆڵنەكردنی چەك لە عیراق، ئەوەش دەبێتە هۆی كارەساتی سیاسی و ئەمنی، نەك تەنیا لە عیراق، بەڵكو لە ناوچەكەش، كاتێك هێزەكانی داعش خاكی عیراقیان كۆنترۆڵكرد، تەنیا هەڕەشە نەبوون بۆ  ئاسایش و رەوشی عیراق، بەڵكو داعش بووە هەڕەشە بۆ ئاسایشی ناوچەكە و جیهانیش".

28ی ئەیلوولی 2020 رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمەریكی لە زاری چەند بەرپرسێكی ئەمەریكییەوە، كە نەیانویستووە ناویان ئاشكرا بكرێت، بڵاویكردووەتەوە " شەوی شەممە، 26ی ئەم مانگە مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا پلانی وڵاتەكەی بۆ داخستنی باڵیۆزخانەی بەغدا بە مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق راگەیاندووە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان