عیراقی

ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی كازمی و نوێنەرایەتی وڵاتان لەعیراق ئاشكرابوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی كازمی و نوێنەرایەتی وڵاتان لەعیراق ئاشكرابوو
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند" دەزگا ئەمنییەكانی دەوڵەت سنوورێك بۆ هێرشكارانی سەر نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەكان لە عیراق دادەنێن.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عیراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی ئەیلوول لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند "مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق پێشوازیی لە باڵیۆزی 25 وڵات لە عیراق كرد، كە داوایان كردبوو چاویان بە سەرۆك وەزیران بكەوێت بۆ تاوتوێكردنی پێشهاتەكانی ئەم دواییە سەبارەت بە ئاسایشی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەكان لە عیراق".

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە "سەرۆك وەزیران جەختیكردەوە كە عیراق سوورە لەسەر چەسپاندنی سەروەریی یاسا، كۆكردنەوەی چەك لە دەستی دەوڵەت و پاراستنی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەكان، چونكە ئەنجامدەرانی هێرشەكان بۆسەر نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەكان هەوڵی تێكدانی سەقامگیریی عیراق و پەیوەندییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكانی دەدەن".

هەر لە دیدارەكە كازمی رایگەیاندووە "ئەو لایەنانە تەنیا نوێنەرایەتییە نێودەوڵەتییەكان ناكەنە ئامانج، بەڵكو هاووڵاتییانی بێتاوان و منداڵانیش دەكەنە ئامانج، بۆیە دەزگا ئەمنییەكانی دەوڵەت سوورن لەسەر دانانی سنوورێك بۆ ئەو لایەنانە و رێكاری پێویستیشیان گرتووەتەبەر بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجە".
 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان