ئابووری

نوێترین زانیاری لەبارەی هاتنی 320 ملیارەی بەغدا بۆ هەرێم

مەودا میدیا - سلێمانی |


نوێترین زانیاری لەبارەی هاتنی 320 ملیارەی بەغدا بۆ هەرێم
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرایكرد "بۆ دابینكردنی مووچەی ئەم چەند مانگەی ئەمساڵ حكومەتی عیراق سەنەدەكانی دەفرۆشێت و بەوەش دەتوانێت هەندێك پارە دابین بكات كە ئەوەش شێوەیەكە لە قەرز.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەمیانی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ میدیای فەرمی پارتی، رایگەیاندووە " حكومەتی عیراق ئێستا خەریكە سەنەدەكان دەردەهێنێت و ئەو سەنەدانە دەفرۆشێت لە بانكە ناوخۆییەكانی رافیدەین و رەشیدن و بەو سەنەدانە دەتوانێت هەندێك پارە دابین بكات بۆ مووچە،‌ ئەمەش شێوەیەكە لە قەرز، بەڵام سەنەدە دەیفرۆشێت و دواتر پارەكان دەداتەوە".

بەشیر حەداد ئەوەشی خستووەتەڕوو "كاتێك مووچە لەلایەن عیراقەوە درا ئەو پارەیەی كوردستانیش دێت كە 320 ملیار دینارە".
 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان