عیراقی

سوپای عیراق لەبارەی هێرشە مووشەكیەكەی هەولێر وردەكاری بڵاوكردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 سوپای عیراق لەبارەی هێرشە مووشەكیەكەی هەولێر وردەكاری بڵاوكردەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەكانی سوپای عیراق راگەیەندراوێكی لەبارەی هێرشە مووشەكییەكەی ئەمشەوی هەولێر بڵاوكردەوە، رایدەگەیەنێت هێرشەكە تیرۆریستی بووە.

لە راگەیەندراوەكەی فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەكانی سوپای عیراق دا هاتووە "گروپێكی تیرۆریستی ئێوارەی ئەمڕۆ بە چەند مووشەكێك هەولێر یان كردە ئامانج، هێرشەكە لەرێگەی ئۆتۆمبێلێكی جۆری كیا ئەنجامدراوە كە راجیمەیەكی لەسەر بووە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "مووشەكەكان لە باكووری رۆژئاوای هەولێر لەنزیك چەند گوندێك كەوتوونەتە خوارەوە، لەوانەش دوو مووشەكیان لەنزیك كامپی ئاوارەكانی حەسەن شام كەوتووەتە خوارەوە".

فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەكانی سوپای عیراق ئاماژەی بەوەشكردووە "هێرشەكە لە دۆڵی (ترجلە) ەوە ئەنجامدراوە  لە قەزای حەمدانیەی پارێزگای نەینەوا، بەڵام راپۆرتی تەواو لەبارەی زیانەكان لەبەردەستدا نییە و ئەو ئۆتۆمبێلەش كە مووشەكەكانی لێوە ئاراستەكراوە بەتەواوی سوتاوە".

لەكۆتایی راگەیەندراوەكەی فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەكانی سوپای عیراق ئەوەش هاتووە "لەسەرەوە فەرمان كراوە بە دەستگیركردنی ئامرلیوای بەرپرسی ناوچەكە كە مووشەكەكانی لێوە ئاڕاستەكراوە و دەست بە لێكۆڵینەوەی بەپەلەش كراوە".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان