عیراقی

حەشدی شەعبی لەبارەی هێرشەکەی شەوی رابردووی هەولێرەوە هاتەدەنگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


حەشدی شەعبی لەبارەی هێرشەکەی شەوی رابردووی هەولێرەوە هاتەدەنگ
مەودا میدیا-

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی موسڵی حەشدی شەعبی رایدەگەیەنێت ئەو ناوچەیەى موشەکەکانى لێوە ئاراستەى هەولێر کراوە ناوچەیەکى هاوبەشى نێوان پێشمەرگە و سوپاى عێراق و حەشدى شەعبییە، ئاماژە بەوەشدەکات لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستى پێکردووە و بەپشتبەستن بە کامێراکانى چاودێرى هەوڵ دەدرێت لە چۆنیەتى هاتنى ئەو بارهەڵگرە موشەکە بدۆزرێتەوە بۆ ئەو ناوچەیە.

لە راگەیەندراوێکدا فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی موسڵی حەشدی شەعبی لەبارەی هێرشەکانی شەوی رابردووی هەولێرەوە رایگەیاند "بەدواداچوونمان بۆ ئەو لێدوان و هەڵویستانە کردووە، کە لەبارەى بەئامانجگرتنى شارى هەولێر بە موشەک خراوەتەڕوو و لە کاردانەوە خێراکانی پاش رووداوەکە سەرمان سوڕماوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "ئەو ناوچەیەى موشەکەکانى لێوە ئاراستەى شارى هەولێر کراوە ناوچەیەکی چۆڵکراوە و ناوچەیەکى هاوبەشى نێوان هێزەکانى پێشمەرگە و سوپاى عێراق و حەشدى شەعبى شەبەکە، هەروەها لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستى پێکردووە و بەپشتبەستن بە کامێراکانى چاودێرى هەوڵ دەدرێت لە چۆنیەتى هاتنى ئەو بارهەڵگرە موشەکە بدۆزرێتەوە بۆ ئەو ناوچەیە."

ئاماژە بەوەشکراوە، "فەرمانمان کردووە بۆ گەڕان و بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی موشەکەکانیان هاویشتووە و ئەو شوێنەی ئۆتۆمبێلەکانی لێوەهاتووە و ئەو لایەنەشی دەستی بەسەر ناوچەکەشدا گرتووە و لەداهاتوودا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانمان رادەگەیەنین بۆ رای گشتی".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان